بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بەردەوامە لە هێرشە بەرفراوانەکانی بۆ سەر زاحییەی باشووری بەیرووت و هاوکات هەواڵنێری سپۆتنیک هەواڵی دا کە ناوچە هاوێرییەکانی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەیرووتیش کەتۆتە بەر شاڵاوی ئەو هێرشانە.
لە لایەکی دیکەوە بە گوێرەی هەواڵدەریی "المیادین" ناوچەکانی دیکەی لوبنان و لەوان مەزرای مەشورەف، مەعرەکە، مەجدلزوون، قەلیلە، جەبین، بورجی باکووری، جوویا، ڕۆمادییە، تیرفلسیە و جناتا هێرشی تۆپخانەیی و ئاسمانیی ئەرتەشی زایۆنیان لە سەرە و لەمناوە ئۆتۆمبیلێکی جۆری ڤانێت بە دانیشتوانی سفیلەوە لە جادەی خەیام لە ئەبلولسەقی بۆتە ئامانجی هێرشی درۆنێکی زایۆنی.
Your Comment